AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ٧ ١٢:١٤

هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ دەبەن

هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ دەبەن

دەبێت کۆتایی بە دەستەڵاتی حیزب بهێندرێت و شەرعییەت بە دامەزراوەکان بدرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: پوختەی قسان ئەوەیە، دەبێت کۆتایی بە دەستەڵاتی حیزب بهێندرێت و شەرعییەت بە دامەزراوەکان بدرێت. دەبێت وەکو هەموو دونیای پێشکەوتوو، حکومەت، "نەک دەستەڵاتی حیزب"، مۆنۆپۆلی سەرچاوەکانی داهات و هێزە ئەمنییەکان بکات، بۆ ئەوەی هەرێم ببێتە خاوەنی دەستەڵاتێکی مۆدێرن و تەعبیر لە رۆح و خواست و پێویستییەکانی خەڵك بکات. ئەوە لەسەر ئاستی ناوخۆ.
لە بەغداش، ئەو پۆستانەی کە پشکی هەرێمی کوردستانن، دەبێت لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان بەکار بهێندرێن نەک لە بەرژەوەندی تایبەت و حیزبیی.
دەبێت حکومەتی هەرێم توانای بەدواداچوون و لێپرسینەوەی لە ئەدای ئەو فەرمانبەرانە هەبێت کە نوێنەرایەتی هەرێم دەکەن لە سەرۆک کۆمارەوە بگرە تا بچووکترین فەرمانبەر.
کە نە ئەویان و نە ئەمیان دەکەن، بێگومان هەرێمی کوردستان و خەڵکی هەرێمی کوردستانیش دەکەونە بەردەم رەشەبای لاسەنگی هێز، کە تاکە زمانە لە عێراق.
ئیدی، کاتی ئەوەیە هەرێم، وەکو قەوارەی هەرێم و وەکو حکومەتی هەرێم، بەتایبەتیش دوای هەڵبژاردن، دەبێت رۆڵی کارای خۆی ببینێت لەپێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان، خەڵکەکەی و هێزە سیاسییەکان بۆخۆیان لەو نێوەندەدا سەلامەت دەبن.

هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ دەبەن

ژێدەر: شارپرێس

News ID 49236

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha